کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری بەگریی تورکیا. وێنە: ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا کرد و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد؛ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆبوونەوە لە شاری بەغدا، ئێوارەی سێشەممە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازیان لێکرا.
بۆچی گرنگە: سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە وڵاتێکی بەهێزە و ئەندامی ناتۆیە، لەم گرژی و ئاڵۆزییانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕن، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانی کاریگەربن.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکانی یەشار گولەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و دۆسیەی ئەمنی نێوانیان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەیانی ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە. ههردوولا جهختيان له گرنگي هاريكاريى هاوبهشى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيریی ناوچەکە.
باکگراوند: تورکیا و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەیوەندییەکانیان بە "دۆستانە" ناودەبەن؛ لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەیە، کۆتایی مانگی ڕابردووش ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کراوەتەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە