دۆخی شنگال یەکێکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنەکانی عێراق
- کوردستان
- 3 تەممووز

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای شەش ساڵ، سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکاتەوە و گفتوگۆی زۆر بابەتی سیاسی، ئەمنی و ئابووری دەکات. چارەسەرکردنی پرسی شنگالیش بەشێکە لە تەوەرەکان.
وێنە گەورەکە: دوای 10 ساڵ هێشتا مەینەتیی کوردانی ئێزدی بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی مانەوەیان لە ئاوارەییدا، ئاوەداننەکردنەوە و بوونی هێزی چەکداری لە یاسا دەرچوو و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە (٢-٧-٢٠٢٤) سەرۆکوەزیران بارزانی لە گوتارێکدا گوتی: "بەهۆی خۆسەپێنیی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، هێشتا دۆخی شنگال ئاسایی نەبووەتەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، پێویستە ڕێككەوتننامەی شنگال وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و دەسەڵات بگەڕێتەوە دەستی خەڵکی ڕەسەنی شنگال".
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی و نزیک لە پەکەکەی کردە قایمقامی شنگال. لەو بارەیەوە ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: "دانانی قایمقامەکە نایاساییە و فراکسیۆنەکەیان کارەکانیان هەڵدەپەسێرێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: شنگال بە دۆخێکی خراپی ئەمنی و بێ خزمەتگوزاری و کارگێڕییەکی سەپێنراودا تێدەپەڕێت. سەرۆک بارزانی لە بەغدا بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆ دەکات.
گۆشەیەکی دیکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساڵی 2020، ڕێککەوتنیان کرد بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ئاسایی بکەنەوە، لە بوارەکانی ئەمنی، کارگێڕی، دەرکردنی هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، بەڵام حکومەتی عێراق پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە