
دیمەنی چوار دەفتەر دۆلار و چوار شەددەی 25 هەزار دیناری عێراقی، وێنە: ممحەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای دینار بەرامبە دۆلار لە دابەزینە و کاتژمێر 1:05 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، ئەمەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند هەفتەیەکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام بەرزونزمی دەکات، لەو ماوەیەدا بەگشتی بەهای هەر 100 دۆلارێک چوار بۆ پێنج هەزار دینار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کەمی دۆلارە لە بازاڕەکانی عێراق، لەلایەکی دیکەش کەمی خستەڕووی دۆلارە لە لایەن بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی 160 ملیۆن دۆلاری بە حەواڵە و تەنیا 14 ملیۆن دۆلاریشی بە کاش خستە بازاڕەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق 197 کۆمپانیای سزادا و پێدانی دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندی لێ قەدەغە کردن، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەبووە.
خاڵە نەرێنییەکان: ئەو 197 کۆمپانیایە کە بەشێکیان هی هەرێمی کوردستانن، بەناچاری بۆ کڕینی دۆلار ڕوو لە بازاڕی ڕەش دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕدا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە