
وێنەی ئامانج عەلی لەبەردەم چێشتخانەکەیدا. وێنە: BBC
ئاڤا دیجیتاڵ
کوردێکی شاری مانچستەر 15 هەزار دۆلار لەدەستدەدات لەبەرامبەر کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسک بەهۆی ئەوەی کە ناوی تێسلای لە ناوی چێشتخانەکەیدا بەکارهێناوە.
بۆچی گرنگە: ئامانج عەلی کوردێکی شاری مانچستەرە و لە ساڵی 2020 چێشتخانەیەک دەکاتەوە بەناوی "مریشک و پیتزای تێسلا" بەبێ ئەوەی بزانێت بەکارهێنانی ناوی کۆمپانیا گەورەکان قەدەغەیە و سزای لەسەرە، رەنگە کۆمپانیاکەش سکاڵای لەدژ تۆمار بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانج عەلی لەساڵی 2022 نامەیەکی بەدەست دەگات کە تێیدا هاتووە سکاڵای لەسەر تۆمار تۆمارکراوە لەسەر بەکارهێنانی ناوی تێسلا لەلایەن کۆمپانیای تێسلاوە، کە خاوەنەکەی ئیلۆن مەسکە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای نزیەکی ساڵێک لە تشرینی دووەمی 2023، دادگە لە بەرژەوەندی کۆمپانیای تێسلا بڕیار دەدات و دەڵێت، پێویستە ئامانج عەلی پێنج هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە کۆمپانیاکە، ئەمە جگەلەوەی ئامانج 10 هەزار دۆلاریشی لە پڕۆسەی دادگاییەکە خەرج کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عەلی، کە قسەی بۆ بی بی سی کردووە دەڵێت، ناوی چێشتخانەکەی لە زانای بەناوبانگ نیکۆلا تێسلا وەرگرتووە و لە تەمەنێکی گەنجیەوە سەرسامی بووە بۆیە ناوەکە هیچ پەیوەندی بە کۆمپانیای تێسلاوە نییە.
"من دەمتوانی تانە لە بڕیارەکە بدەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەرجییەکی زۆری دەوێت بۆیە وازم لە پڕۆسەکە هێنا"، ئەمە گوتەی ئامانجە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە دادگاییکردنەکەدا پارێزەرانی تێسلا باسیان لەوە کردووە ئەو ناوەی ئامانج عەلی بەکاریهێناوە قۆستنەوەی ناوی بەناوبانگی کۆمپانیاکەیانە بۆ راکێشانی سەردانکەری زیاتر.
زانیاری زیاتر: لە ساڵی 2021 کۆمپانیای تێسلا داواکارییەک پێشکەش دەکات بە هەمان ناوی چێشتخانەکەی ئامانج بۆ کردنەوەی چێشتخانەیەک

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فیلیپین 100 هەزار کەس بە هۆی زریانەوە ئاوارە دەبن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی مالیزیا بەلەمێکی کۆچبەران بە 90 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت





