
سەعید جەلیلی، بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران
ئاڤا نیوز
لە كۆی شەش بەربژێر سەعید جەلیلی موحافزكار توانی بەسەركەوتووی بمێنێتەوە و سەروو دە ملیۆن دەنگ بەدەسبهێنێت، لەگەڵ ئەوەی كەسایەتییەكی “ تووندڕەو”ە، ڕۆڵێكی گرنگی لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە.
وێنە گەورەكە: سەعید جەلیلی لە تەمەنی 59 ساڵیدا بۆ جاری سێیەم بووە بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، لەگەڵ مەسعود پزشکیان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی ئێراندا كێبڕكێ دەكەن.
جەلیلی كێیە
یەكێک بووە لەو كەسانەی لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشداربووە، لە تەمەنی 21 ساڵیدا برینداربووە و قاچی ڕاستی لەدەستداوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان، هەروەها بڕوانامەی دکتۆرای لەبارەی دیپلۆماسیەتیی پێغەمبەری ئیسلام هەیە. پەرتوكێكیشی بەناوی دیپلۆماسیەتیی پێغەمبەری هەیە.
جەلیلی دووجاری دیکە خۆی بەربژێر كردووە و شكستی هێناوە، لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە، دواتر پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ پۆستی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی.
جەلیلی و ئەتۆم
جەلیلی بەرپرسیارێتیی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەئەستۆدا بوو، لەبەرئەوەی ئەو پڕۆسەیە لەئەستۆی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییە. هەرچەندە هیچ پێشینەیەكی دیپلۆماسی نەبووە، بەشێوەیەكی كتوپڕ ئەو بەرپرسیارێتییەی وەرگرت.
دانوستانە ئەتۆمییەكان
لە ساڵی 2007 تا 2013 بەرپرسی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە، لەو ساڵانەدا چەندین دانوستان لە جنێڤ، ڕۆما، ڤیەننا، بەغدا، ئەستەنبوڵ، ئەلماتی و مۆسکۆ كردووە، بەڵام لە هیچ كامیاندا سەرکەوتوو نەبوون.
ئەنجوومەنی ئاسایش و جەلیل
لە ساڵی 2013ەوە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بووە، دوو جاری دیکە بەربژێر بووە و تەنیا چوار ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.
جلیلی ڕەخنە دەگرێت
جەلیلی دوای سەرنەکەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ئەو كاتەی ئێراندا، بوو بە كەسێكی زۆر تووند و ڕەخنەگری جددی حکومەتی حەسەن ڕووحانی و دانوستانە ئەتۆمییەکان و ڕێككەوتنی ئەتۆمی بە كارێكی هەڵە ناو بردووە.
جەلیلی بەربژێرێكی تووندە
ئیستا بەربژێرە بۆ پۆستی سەرۆكی ئێران و یەكێكە لە دڵسۆز و كەسایەتییە بەوەفاكانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
پلانی جەلیلی
خۆی دەڵێت، پلانی هەیە ئەگەر سەربکەوێت، کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی وڵاتەکەی لەڕێگەی پەیڕەویکردنی نموونە توەندڕەوەکانی شۆڕشی ئیسلامی 1979ەوە چارەسەر بکات.
هەینیی چارەنووسساز
ڕۆژی هەینی، ئێرانییەكان دەنگ دەدەن لە نێوان جەلیلی و پزیشكیدا یەكێكیان دەبێتە سەرۆكی ئێران، ئەگەرەكەكان باس لەوە دەكەن جەلیلی براوەی هەڵبژاردنەكە دەبێت، ئەگەر بە یەک دەنگیش بێت، دەتوانێت ببێتە سەرۆكی وڵاتەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






