
دینار و دۆلار - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئاراستەی دابەزینی وەرگرتەوە، شارەزایەكی داراییش بۆ چەند هۆكارێكی دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەكە: لە دەستپێکی ئەم مانگەوە، بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار. ئەوەش تاڕاددەیەک پشێوی لە بازاڕەكان دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی كە هاوكات پسپۆڕی كارگێڕی داراییە، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە پێدانی حەواڵەکان بۆ چین بە هۆی رێوشوێنەکانەوە درەنگ دەکەوت، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە بانکی ناوەندیی عێراق لە ساڵی رابردووەوە رایگەیاندبوو بەشێک لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بە دراوی دیکە لە بری دۆلار ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەو هەنگاوە سەرکەوتوو نەبووە.
زانیاریی زیاتر: هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نییە، تەنیا یەک هۆکار وەک فاکتەری جووڵەی دینار ماوە ئەویش مەترسی پەلکێشکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراقە لە شەڕی فەلەستین و لوبنان بەرامبەر ئیسرائیل، یاخود شەڕەکە لە ناوچەکە فراوانتر بێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت و شەڕ لە ناوچەکە فراوانتر نەبێت، بەهای دیناری عێراقی جارێکی دیکە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە. جەبار گۆران وای گوت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە