
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا لەبارەی هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی خێرای كێشەکە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگەیێنرا، بەڵام وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نەبوو.
زانیاریی تایبەت: هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا بۆ پۆلیسی کارەبا دەگەڕێتەوە، کە ژمارەیان دوو هەزار و 460 فەرمانبەرە، ناویان لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بووە، بەڵام مووچەیان لەسەر وەزارەتی کارەبا بووە، ئەمەش لەپێناو خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆیان کە بڕەکەی نزیکەی 100 هەزار دینارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشتر وەزارەتی کارەبا بە ڕاپۆرتێک لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە پۆلیسی کارەبا بگەڕێنرێنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ، ئەوانیش کێشەکەیان بە نووسراوی فەرمی چارەسەر کردووە و مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانیان لەسەر میلاكی وەزارەتی کارەبا بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستووەتەوە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت وردبینی لە لیستەکە بکات و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک لە بەغداوە دەنێرێتە هەولێر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
26 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم





