
ژمارەیەک بارهەڵگر لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران، سەرچاوە: شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
لە نۆ مانگی ڕابردوودا هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە. کاڵای ئێرانی پشکی شێری لە کۆی هاوردەکانی عێراق پێک هێناوە و ڕێژەی 25%ـی کۆی کاڵا هاوردەکراوەکان پێک دەهێنێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی عێراق نەیتوانیوە لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات سەرکەوتوو بێت و لە زۆرینەی بەرهەمەکانی پشت بە هاوردە دەبەستێت، ساڵ لە دوای ساڵ هاوردەی کاڵاکانی لە ئێران زیاتر دەبێت. بەگوێرەی دوایین داتا لە هەر چوار کاڵایەک لە بازاڕی عێراقدا یەکێکیان ئێرانییە.
لێدوانی فەرمی: جیهانبەخش سنجابی، ئەمینداری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراقی - ئێرانی ڕایگەیاند: لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا هەناردەی وڵاتەکەیان بۆ عێراق بە ڕێژەی 30٪ زیادی کردووە .
ئەمەش بزانە: هەناردەی ئێران بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە بۆ عێراق. قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو وڵات زۆر لاسەنگە، بەجۆرێک ئێران 95٪ی کاڵا هەناردەی عێراق دەکات، لەبەرامبەردا تەنیا 5%ی لە عێراق هاوردە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






