دیوانی چاودێریی دارایی عێراق: دەستمان بە وردبینکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە
- بزنس
- 2024-07-10

باڵەخانەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیی عێراق دەستکردن بە وردبینکردنی میلاک و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: تاوەکو ئێستا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ هەردوو مانگی 5 و 6 لەلایەن بەغداوە خەرج نەکراوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە "هەرچی زووە" مووچەکانیان خەرج بکات.
ڕاگەێنراوی فەرمی: تیمی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی ڕۆژی چوارشەممە 10-7-2024 بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەستیان کرد بە کاری چاودێری و وردبینی میلاک و مووچەی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەش زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
6 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
30 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم





