
لۆگۆی پارتی و لۆگۆی یەکێتی و نەخشەی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو بۆ پارێزگای نەینەوا یەکلایکەرەوە دەبێت، لەلایەک دادگەی فیدراڵی و، لە لایەکی دیکە پارتی و یەکێتی بۆ ڕێککەوتن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو پارێزگایە کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی 02-07-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، 14 پۆستی ئیداری یەکلاکرانەوە، پارتی و هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیاش کە 13 ئەندام لەخۆدەگرێت دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد، دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دابەشکردنی پۆستەکان هەڵپەسێردرا.
لێدوانی فەرمی: مەناف حەسەن، کارگێڕی لقی پارتی لە موسڵ بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بەردەوامن هەفتەی داهاتوو کۆدەبینەوە، ئامادەین بەشێک لە پۆستەکانی خۆمانیان پێبدەین، بەڵام جگە لە قایمقامەکانی شێخان و مەخموور، ناحیەکانی سنوونێ، وانکێ و ئەلقووش.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی یەكێتی بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە بەرامبەر پێدانی قایمقامی مەخموور بە پارتی، پۆستی قایمقامی شنگالمان دەوێت، بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، داوای بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەر سکاڵای لایەنە ناڕازییەکان دادگەی فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی یاسایی بوون یاخود هەڵوەشاندنەوەی دابەشکردنی پۆستەکان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت، پارتی چوار کورسی و یەکێتی دوو کورسی هەیە، سێ کورسیش کۆتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






