عێراق لەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتەکەی داوایەک لە ئەمریکا دەکات
- بزنس
- 2024-07-12

دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە بۆ کێشەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق لە ئەمریکا دەکات.
بۆچی گرنگە: بەپێی گوتەی بەرپرسانی ژووری بازرگانیی عێراق، ئێران بڕی 11 ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی لە عێراق هەیە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، عێراق دەبێت بە دینار پارەی ئەو کارەبا و گازە سرووشتییە بدات کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات.
وێنە گەورەکە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ جۆن باس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیداری و سیاسی کۆبووەوە و تاوتوێی ژمارەیەک پرسی گرنگی دوولایەنە و هەرێمیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە دیدادەکە جەخت لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کراوەتەوە، "خواستی هاوبەش بۆ فراوانکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات" پێشاندراوە.
زانیاریی زیاتر: جەخت لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە بۆ پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق کرایەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات و سەقامگیری دارایی لە ناوچەکەدا باشتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
25 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم






