گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی قەتەر یان (Qatar Foundation) نزیکەی 30 ساڵە پڕۆژەکانی لەبواری پەروەردە و زانست و گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قەتەر فاوەندەیشن واژۆ بکرێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە بۆ ڕاهێنانە بەگەنجانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەبواری پەروەردە و توێژینەوەی زانستی و گەشەپێدانی کۆمەڵگە، تەنانەت پرۆگرامەکانی ڕاهێنان بە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی قەتەریش لەخۆ دەگرێت.
درێژەی ڕاپۆرت
پێشینەی (قەتەر فاوەندەیشن)
ئەم دامەزراوەیە لەساڵی 1995 بە دەستپێشخەری شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دامەزراوە، بۆ پڕۆژەکانی پشت بەخۆی دەبەستێت و یارمەتی لە حکومەتی قەتەریش وەردەگرێت، ئێستا شێخە موزا کچی ناسر دایکی میری ئێستای قەتەر سەرپەرشتی (قەتەر فاوەندەیشن) دەکات.
پێشینەی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان OIC
ڕۆژی 29ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکوەزیران بارزانی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی لەشاری هەولێر کردەوە، ئامانجی دامەزراندنی ئۆفیسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی خەڵک بە سەرۆکی حکومەت و لەهەمان کاتدا گەیاندنی پەیامی سەرۆکوەزیران بارزانییە بەخەڵک، هاوکات بۆ گرنگیدان بە تواناکانی گەنجان و ڕاهێنانیانە لەبوارەکانی پەرەدان بەخود.
(قەتەر فاوەندەیشن) لە چ بوارێک کار دەکات؟
دامەزراوەی قەتەر لەماڵپەڕی فەرمی دامەزراوەکە لەبارەی کارەکانیان نووسیویەتی؛ دامەزراوەکە کارکردنی خۆی چڕ کردووەتەوە لەبوارەکانی (پەروەردە، توێژینەوەی زانستی، گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی)، تواناکانی گەنجانی زانکۆ دەدۆزێتەوە و لەبواری زانستی پەرەیان پێدەدات بۆئەوەی لە پێشکەوتنی قەتەر دەستیان هەبێت، لەهەمان کاتدا زانکۆ جیهانییەکان بۆ وڵاتی قەتەر ڕادەکێشێت بۆ پەرەدان بە بنەما زانستییەکان لە بوارە جیاوازەکان.
گەنجانی قەتەر دەگەن بە شوێنێکی دیكە
ئەم دامەزراوەیە دەیەوێت لەڕێگەی توێژینەوەی زانستی، نوێترین تەکنۆلۆژیای لێکۆڵینەوەی بوارە جیاوازەکانی زانست لە وڵاتی قەتەر دەستەبەر بکات، ئامانجی ئەوەیە قەتەر بکاتە ناوەندی کۆکردنەوەی عەقڵە زانستییە جیهانییەکان. هاوکات لەڕووی کولتووریەوە دامەزراوەکە ئامانجی ئەوەیە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە قەتەر بونیاد بنێت.
دامەزراوەکە ئامانجی ئەوەیە گەنجانی قەتەر بکاتە خاوەن بڕوانامەی بەرز لەبواری ئابوری، بۆئەوەی ببن بە توانای کێبڕکێکاری ئابوری لەسەر ئاستی جیهان، هاوکات ڕەواندنەوەی ئەو قسەیەی لەسەر قەتەر دەکرێت گوایە وڵاتێکە تەنیا لەسەر نەوت و گاز دەژین.
لە بواری پەروەردە
پرۆگرامە پەروەردەییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاوە لە کارنامەی (قەتەر فاوەندەیشن) دەبینرێن، قوتابیانی قەتەر لەسەر پاراستنی ژینگە و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی پەروەردە دەکات.
لە بواری ژینگەیی
دیارترین ئامانجی قەتەر فاوندەیشن لە گرنگیدان بە وزەی نوێبوونەوەو پشتنەستن بە وزەی خۆر و کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن دەردەکەوێت، دامەزراوەکە کارکردنی خۆی چڕکردوەتەوە لەبواری هۆشیاری هاونیشتمانیانی قەتەر لەسەر گەرمبوونی زەوی و پشت بەستن بە وزەی خۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






