
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاگرتنی یوانی چینی بە بازرگانان و کێشە لە دابینکردنی دراوی پێویست بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە چین، بەهای دۆلاری بەدرێژایی هەفتەکانی ڕابردوو بەرزکردەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکەن، سێشەممەی ڕابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو چووەتە واشنتن.
هۆکارە زانراوەکان: عەلی عەلاق لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن تاوتوێی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکای کردووە، کە داوای لە بەغدا کردبوو مامەڵە بە یوانی چینی ڕابگرێت. باس لە پابەندی ئەو بانکە عێراقییانەش کرا کە ئەمریکا داوای کردبوو دۆلاریان پێنەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی هاوتایە لەگەڵ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە هەفتەکانی ڕابردوویدا، کە هەر 100 دۆلارێک بۆ سەرووی 150 هەزار دینار بەرزبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






