
ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێ، لەبارەی پرسی گومرگەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی دانەنرێن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق نیازی دانانی دوو خاڵی گومرگی هەبوو یەکێکیان لە نیوان دهۆک و موسڵ، ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای دیالە و سنووری سلێمانی، بەپێی پلانەکە دەبوایە هەموو کاڵایەک کە هاوردەی شارەکانی عێراق دەکرێت بەو دوو گومرگەدا تێپەڕێت، هەرێمی کوردستانیش نیگەران بوو لەم بڕیارە.
لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی ئەو گومرگانە دروست نەکرێن و بڕیارەکە ڕابگیرێت، بەڵام ڕێککەوتنی کۆتایی لەو بارەیەوە نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ئایندەدا کۆبوونەوەی دیکە لەبارەی دانانی ئەو گومرگانە بکرێت و هەردوولا بگەن بە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتن یاخود هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.
هۆکارە زانراوەکان: هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەو بڕیارە لە قازانجی بەرژەوەندیی گشتییدا نییە و دەبێتە هۆکارێک بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






