
دیمەنێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ئاڵای کوردستان و ئاڵای تونس
ئاڤا نیوز
بۆ یەكەمجار گهشتی ئاسمانیی ڕاستهوخۆ لە نێوان ههولێر و تونس دهستپێدهكات و هەفتانە دوو گەشت دەکرێن.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو تونس ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵگرت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی لەمەودوا خەڵکی عێراق زیاتر سەردانی ئەو وڵاتە بکەن بەتایبەت بۆ گەشتکردن.
بۆچی گرنگە: سنووری گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فراوانتر دەبێت، کارئاسانییە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان گەشت بۆ تونس بکەن، لە ڕووی ئابووریی و بازرگانیشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی بۆ هەولێر گرنگە.
لێدوانی فەرمی: ئهحمهد هۆشیار، بهڕێوهبهری گشتیی فڕۆكهخانهی ههولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ یەكەم گەشت لە هەولێرەوە دەبێت بۆ فڕۆكخانەی بەغدا، لەوێشەوە بۆ تونس، بەڵام ڕۆژانی داهاتوودا گەشتەكان ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ تونس دەکرێن و هەفتانەش دوو گەشتمان دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئێستا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 21 گەشتی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت