
سەرچاوەی وێنە میدیاكانی ڕووسیا
ئاڤا دیجیتاڵ
شایستەیی ڕكابەری سەرەكیی سەرۆكی ڕووسیا بۆ خۆبەربژێركردنی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەو وڵاتەدا ڕەتكرایەوە. بەم شێوەیە یەكێك لە ڕكابەرە سەرەكییەكانی پووتین كرایە دەرەوەی كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانەوە.
چیرۆكی سەرەكیی: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ڕووسیا بەربژێریی بۆریس نادژدین، ركابەری دیاری ڤلادیمیر پوتینی سەۆركی رووسیای لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە ڕەتكردەوە.كۆمیسیۆن گوتویەتی 15%ی واژۆكانی پشتگریی ئەو بەربژێرە كێشەیان تێدا بووە.
زانیاریی زیاتر: بۆریس نادژدین لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا لە گۆڕەپانی سیاسیی ڕووسیا چالاك بووە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچكات نەیتوانیوە پاڵپشتییەكی زۆر لە ناو خەڵكدا بە دەست بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئۆكتۆبەری 2023، پارتی دەستپێشخەریی مەدەنی، بۆریس نادژدینیان بەربژێر كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كە بڕیارە مانگی ئازاری ئەمساڵ بەڕێوە بچن. لەو كاتەوە زانرا كە ئەو تاكە بەربژێرە بە ئاشكرا خوازیاری وەستانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینایە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە رەخنەگرانی سیاسەتەكانی پوتین هانی خەڵك بدەن تا واژۆی پشتیوانی بۆ كۆ بكەنەوە. بە گوتەی نادژدین، زیاد لە 300 هەزار واژۆی پشتیوانیی بۆ كۆكراوەتەوە.
بە گوێرەی راپرسییەكان سەبارەت بە ئاستی جەماوەرییبوون لە ناو دەنگدەراندا، پوتین بە 79%ی دەنگەكان لە پلەی یەكەم و نادژدین بە10.4 % لە پلەی دووەمدایە.
باكگراوند: ساڵی 2014 كاتێك كە ڕووسیا نیمچە دورگەی كریمیای لە ئۆكراینا دابڕی و لكاندی بە خاكی خۆیەوە، نادژدین لە ستایشی ئەم ڕووداوەدا گوتبووی "هەرمێیەكی گەیوو كەوتە ناو دەستمانەوە" ئەو پاڵپشتیی لەم هەنگاوەی پوتین كرد. بەڵام ئێستا دژی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینایە و داوای وەستاندنی دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 45 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت