
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار و حوزەیرانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە دوو ڕۆژدا سەرجەمان مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە بەغدا بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دیناری وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕوونکردنەوەیەکیشی داوە و دەڵێت، بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە 17-07-2024، مووچەی هەریەک لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان، ڕۆژی پێنجشەممەش18-07-2024، وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی 70 و 80، زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






