زانیاریی ورد و چیرۆکی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار
- کوردستان
- 2024-07-16

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بکەری تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گەنجێکی خەڵکی کەلارە و شەو بۆمبەکەی خستووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی کاتژمێر 11:00ی شەوی یەکشەممە 14-7-2024، لەکاتێکدا یاری کۆتایی پاڵەوانێتیی یۆرۆ هەبوو لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا، کەسێک بۆمبێکی لکێنراو دەخاتە ژێر ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح لەبەردەم ماڵەکەیدا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار.
زانیاریی تایبەت: لە کامێراکانی چاودێریی ماڵی ئەکرەم ساڵح و دراوسێکانی دەرکەوتووە؛ کەسەکە گەنج بووە، جلوبەرگی کوردی لەبەربووە، بە ملپێچێکی ڕەنگاوڕەنگی هاوشێوەی ملپێچی گەریلاکانی پەکەکە ڕووخساری داپۆشیوە.
زانیاریی زیاتر: کەسەکە کاتێک بۆمبەکە دەخاتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە خۆی دەچەمێنێتەوە، لە کاتی هەستانەوە دەمامکی لەسەر ڕووخساری لادەچێت و لەم ڕێگەیەوە دەناسرێتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: گەنجەکە سەرقاڵبوونی پاسەوانەکانی بە سەیرکردنی یاری بە دەرفەت زانیوە، هەمان شەو دوای یارییەکە، پاسەوانەکان ئۆتۆمبێلەکە دەبەنە حەوشە، بەیانیش کاتژمێر 9:00 دەیهێننەوە دەرەوە، کاتژمێر 9:23 خولەک کاتێک ئەکرەم ساڵح دەیەوێت لە ماڵ دەربچێت و لەگەڵ شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی سەر ئۆتۆمبێل دەکەون، بۆمبەکە بە کۆنترۆڵ لە دوورەوە دەتەقێنرێتەوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوە: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە گەنجەکە خەڵکی قەزای کەلارە و خۆی و خانەوادەکەی ناسراونەتەوە، تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە دەستگیر بکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا کردەوەکەی بە “تیرۆریستی” ناساند و ڕایگەیاند “پەکەکەی لەپشتە”.
لێدوانی فەرمی: کەسێکی ئاگادار لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "تۆمەتبارکردنی پەکەکە تەنیا بەهۆی ئەوە نەبووە گەنجەکە ملپێچێکی هاوشێوەی ئەوانی لە مل بووە، بەڵکو خۆی و خانەوادەکەی ناسراونەتەوە و دڵنیایین لە پەکەکە نزیکن و پەیوەندییان بەو حیزبەوە هەیە".
باکگراوند: کاتژمێر 9:23 خولەکی ڕۆژی دووشەممە 15-7-2024 ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح لە جۆری لاندکروزەر لە بەردەم ماڵەکەیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی زۆر بەسووکی بریندار بوون، دوو کاتژمێر دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەوڵەکە تیرۆریستی بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





