
ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی هێنانەوەی بریندارەکە و تەرمی قوربانییەکە
ئاڤا نیوز
بەھۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و تورکیا لە شیلادزێ هاونیشمانییەک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی دهۆک چڕکردووەتەوە، بەهۆیە ڕۆژانە بۆردوومان و پێکدادان لەو ناوچانە هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شیلادزێ ڕایگەیاند، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 18-07-2024 بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنوورەکە، فڕۆکەکانی تورکیا سنووری شیلادزێیان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی عوسمان ڕوشدییە، خێزاندارە و تەمەنی 30 ساڵە و پێشمەرگەیە.
زیانە سەرەکییەکان: لە ماوەی 30 ساڵی شەڕی پەکەکە تورکیا لە هەرێمی کوردستان، 118 گوندی شارۆچکەی سیدەکان، 65 گوندی شارۆچکەی مێرگەسۆر، 13 گوند لە سنووری شارۆچکەی چۆمان و چوار گوندی شاردەێی وەرتێ سەر بە شارۆچکەی ڕواندوز چۆڵکراون، ئەمە جگە لەوەی هەزاران دۆنم زەوی ئەو گوندانە بەهۆی بۆردوومانەوە سووتاون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پێنجوێن بەرپرسێک بەوە تۆمەتبار دەکرێت بە بەرتیل نەبێت کار ناکات