
سێ هاونیشتمانی کوردستان لە کاتی بەڕێکەوتن بۆ سعودیە بەمەبەستی حەجکردن؛ وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی کە بەڤیزای ساڵی و گەشتیاری حەجخوازیان بردووە بۆ حەج دەردەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ 30 حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، کە 29 حاجییان ئەوانە بوون بە ڤیزای گەشتیاریی چووبوونە ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:"لێکۆڵینەوە لەسەر بردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە دەکرێت، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی لەدەرەوەی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بوونە هۆی مردن و بێ سەروشوێن بوونی چەند حەجخوازێک".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی، وەک یەکەم هەنگاو بڕیاریاندا ئەو کۆمپانیایانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوەو بەڤیزای ساڵی و ڤیزای گەشتیاری و ڤیزا جۆراوجۆرەکان حەجخوازیان بردووە بۆ سعوودیە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتایی دێت، سڕ دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر کەس و کۆمپانیاییەک هەیە، تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن. کاروان ستوونی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات