گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تورکیا هەوڵدەدات لە سووریا نزیک ببێتەوە، نێوەندگیرەکەش عێراقە، ئەمەش ئەمریکای تووڕە کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تورکیا دوای ئەوەی چەندین جار ڕەخنەی لەوەگرت ئەمریکا هاوکاری باڵی پەکەکە لە سووریا دەکات، بەڵام ئەمریکا بەردەوام بوو لە هاوکاریکردنی هێزە کوردییەکانی سووریا، عێراقی هاوپەیمانی ئەمریکای بۆ بۆ نێوەندگیری نزیکبوونەوە لە سووریا بەکارهێنا، ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای دەڵێت ئەو هەنگاوەی تورکیا "بە مەبەست"ە و بۆ تووڕەکردنی واشنتنە، بەمەش "بەغدا زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت".
وێنە گەورەکە: نزیکبوونەوەی تورکیا و سووریا هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات، ئەو هێزەی پارێزگاری لەو کەمپانە دەکەن کە نزیکەی 55 هەزار ئەندامی داعشی تێدایە. بەمەش نێوەندگیری عێراقی دەتوانێت ببێتە هۆی "توڕەکردنی واشنتن و وروژاندنی تۆڵەسەندنەوەی پەیەدە". ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای وای نووسیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بانگهێشتی بەشار ئەسەدی بۆ ئەنقەرە کرد، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤانیوز، ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە ئامادەکاری بۆ ئەم پرسە دەکرێت و کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و هەواڵگری هەردوو وڵات لە بەغدا دەکرێت.
درێژەی ڕاپۆرت
واشنتن بەم نێوەندگیرییە ڕازی نییە
عێراق پێش دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە ئەمریکای ئاگادار کردەوە، کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەکات، بەڵام ئەمریکا بۆ ئەمە ئارەزووی خۆی نیشان نەداوە.
ڕۆژنامەی میدڵ ئێست ئای، لە زاری بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا و بەرپرسێکی ئێستای عەرەب نووسیویەتی: "بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە دیدارەکانیان لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن، بە زارەکی ئارەزووی خۆیان بۆ ئەو پرسە دەربڕیوە".
کاریگەری و لێکەوتەکانی
هەوڵەکانی بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتەوایی نێوان تورکیا و سووریا ڕەنگە کاریگەری زیاتری لەسەر ئەمریکا هەبێت، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوەش بەهۆی ئەرکی سەربازی ئەمریکاوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت
ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت "دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ڕوونن، ئەسەد زۆر لاوازە و ناتوانێت زۆر شت بەرامبەر ئەمریکییەکان بکات، بەڵام ئاسانە خەیاڵ بکرێت کە سووریا و تورکیا، بەیەکەوە کاربکەن، دەتوانن فشار بخەنە سەر لەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات".
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2016 تا 2019، دەڵێت: "ئەگەر بەرژەوەندی سەرەکیتان هێشتنەوەی "میحوەری مقاوەمەی"ی ئێرانە، ئەوا نابێت خواستی ئەوەتان هەبێت کە دانووستانەکانی نێوان تورکیا و سووریا بەرەوپێش بچێت".
ئەمریکا بۆچی نیگەرانە؟
نیگەرانی ئەمریکا بۆ کەمپەکانی پەنابەرانی ڕۆژ و هۆلە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە پاسەوانی دەکرێن و 45 هەزار کەسی تێدا دەژین.
مەترسییەکانی بۆسەر عێراق چییە؟
ئەگەر ئەو کەمپانە لە کۆنترۆڵ دەربچن، مەترسی بڵاوەکردنی ئەندامانی داعشی ئەو کەمپە دروست دەبێت کە لە سنووری عێراقەوە نزیکن، ئەمەش لە بەرژەوەندی عێراق نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بە زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعش لەمساڵدا کردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، پێشبینی دەکات خێرایی چالاکییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو تۆمارکراو بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟