
ناوچەی پیشەسازیی تانجەڕۆ
ئاڤا نیوز
ماوەی حەوت ساڵ دەبێت سەدان تۆن کبریت لە ناوچەی پیشەسازیی تانجەڕۆ دانراوە، ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەو کبریتە، دووکەڵێکی زۆر دروستبوو، پسپۆڕێکی ژینگە هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی پیشەسازیی تانجەڕۆ نزیکە لە شوێنی نیشتەجێبوون، بەدووری 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە دەرەوەی شاری سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە 21-07-2024 ئاگرێک لەو ناوچەیەدا کەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەوەی ئاگری گرتووە کارگەی کبریت نەبووە، بەڵکو نزیکەی 700 تۆن کبریتە ماوەی حەوت ساڵە لەو شوێنە دانراوە، ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پووش و پەڵاشی ئەو ناوە ئاگرەکە پەڕیوەتەوە بۆ کبریتەکە و دووکەڵێکی زۆری دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی بوونی کارگەی کبریت لەو ناوە نییە، تەنیا ئەوەی پێمان گوتراوە کبریت لەو ناوە ئاگری گرتووە، لە ڕێگەی دوو شۆفڵ و سێ تانکەری ئاو دووکەڵەکەمان چارەسەر کرد.
درێژەی ڕاپۆرت...
زیانەکانی سووتانی کبریت چین؟
د.ساڵح نەجیب پسپۆڕی ژینگە بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە و دەڵێت: ئەو گازەی لەئەنجامی سووتانی کبریت پەیدا دەبێت (گازی SO2 دووەم ئۆکسیدی کبریت)ـە، گازێکی ژەهراوییە، کاتێک دەچێتە بەرگەهەوا پەرش و بڵاودەبێتەوە، مەترسی بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان هەیە، ئەگەر پاشماوەی دووکەڵی ئەو گازە بچێتە ناو سەرچاوەی ئاو کاریگەری بۆ سەر مرۆڤ و زیندەوەرە ئاوییەکان دەبێت، بەڵام گازەکە لە بەرگەهەوادا تەمەنی کورتە.
پێویستە چی بکرێت؟
د.ساڵح نەجیب دەڵێت: ئەوانەی نزیکی دووکەڵەکەبن دەبێت ماسکی تەواو بکەن و ماسکەکە پەڕۆ نەبێت، هاوکات پێویستە ئەوانەی نزیکی ئەو شوێنە دەبن بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن، چونکە گازەکە ژەهراوییە.
ڕووداوێکی کوشندە بەهۆی دووکەڵی کبریت
ئەو پسپۆڕەی ژینگە باسی ڕووداوێک دەکات: ساڵی 1952 لە بەریتانیا شوێنێکی خەڵووزی بەردین سووتا کبریتی لەگەڵ بوو، بەهۆی شێداری هەوای ناوچەکە دووکەڵی کبریتەکە تێکەڵ بە هەوا بوو، لەماوەی دوو هەفتەدا بوو بەهۆی مردنی هەشت هەزار کەس، دوای ئەم ڕووداوە بەریتانیا یاسای بەهێزکردنی هەوای دەرکرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول