لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەمهێنراون
- ژینگە
- 23 تەممووز

شەقامێکی هەولێر لەلایەن شارەوانییەوە نەمامی تێدا چێنراوە
ئاڤا نیوز
لە كابینەی نۆیەمدا ئاستی بەرهەمێنانی دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانی بەرزبووەتەوە، نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەمهێنراون.
وێنە گەورەکە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخ بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی دەدات و گرنگیی زۆری بە نەمامگەكانی شارەوانی داوە، ئەمەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423 هەزار و 400 گوڵ و 361 هەزار و48 دار بەرهەمهێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێر چێنراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (2019 تاكو 1/6/2024) زیاتر لە 784 هەزار و 448 دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چێنراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون