
ئاڤا نیوز
لەمەودوا زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێژەیەک لە کورسییەکانیان بۆ خوێندکارانی یەکتر دابین دەکەن، بەمەش گرفتی گواستنەوەی خوێندن لە نێوان زانکۆکان چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنێک لەبارەی خوێندنی باڵا واژۆ دەکەن. بەپێی ڕێککەوتنەکە ڕێژەی 5%ی کورسییەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ قوتابییانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و، 5%ی کورسییەکانی زانکۆکانی عێراق بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ڕێککەوتنەکە دەخرێتە نێو سیستەمی خوێندنی هەردوو وەزارەت، بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 جێبەجێ دەکرێت و زانکۆ دانپێدانراوەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت: "وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕەزامەندی داوە، بڕیارە شاندێکی ئێمە بچێتە بەغدا و شێوازی وەرگرتنی قوتابییان دیاری بکرێت".
خاڵی ئەرێنی: یەکێک لە سوودەکانی ڕێککەوتنەکە چارەسەرکردنی گرفتی گواستنەی خوێندنی قوتابییانە. پێشتر قوتابییان نەیاندەتوانی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆکانی عێراق بگوازنەوە و بەپێچەوانەشەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





