
دیمەنی مێشوولەی ئایدیس کە یەکێکە لە هۆکارکانی گواستنەوەی پەتای تای خوێنبەربوون، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تای خوێنبەربوون پەتایەکی دیکەیە بەم دواییە سەری هەڵداوەتەوە و بەشێکی جیهانی هەراسان کردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی باوبۆران و لافاوی ئەمساڵ کە چەندینجار وڵاتانی کەنداوی گرتەوە بەتایبەت ئیمارات و سعودیە، پەتای تای خوێنبەربوون لە ئیمارات بڵاوبووەتەوە و ئێستا نزیکە لەوەی بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
لێدوانی فەرمی: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، مەترسی هەیە پەتاکە بۆ هەموو جیهان بگوازرێتەوە. دڵنیاییش دەدات لەوەی بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێوشوێنی تەندروستی گیراوەتەبەر.
هۆکارە زانراوەکان: بەرپرسانی ئیمارات هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بۆ زۆری بارانبارین دەگەڕێننەوە. پەتاکە لەڕێگەی مێشوولەی ئایدیس دەگوازرێتەوە، ئەم مێشوولەیەش لە ناوچە گەرمەکان دەژی و لەگەڵ باران بارین زیاتر بڵاودەبێتەوە.
ئەوەش بزانە: ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و ڕێکاری تەندروستی تووندی بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرتووەتەبەر، هۆکارەکەیشی بۆ زۆری گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ ئیمارات دەگەڕێتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و حکومەتیش هەر زوو ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندی گرتەبەر.
باکگراوند: مێشوولەی ئایدیس یەکێکە لە مێشوولە بەربڵاوەکانی جیهان کە ئەم پەتایە دەگوازێتەوە و زیانێکی زۆری بە مرۆڤ گەیاندووە، بەر هەکەسێکەوە بدات تووشی چەندین نەخۆشی دەکات، لەوانەش: ئازاری جوومگەکان، سەرئێشە، خوورانی پێست و چەندین نەخۆشی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





