نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەپێی داتای بەڕێوبەرەیەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 1390 کەس سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێریان کردووە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر فەیسەڵ مستەفا، پسپۆری دەروونی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەم ژمارە سەردانیکارە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا زۆرە، بۆیە پێویستە بەڕژدی کار بۆ کەمکردنەوەی بکەین و لە هۆکارەکەی بکۆڵرێتەوە".
بۆچی گرنگە: پێشتر خەڵکی کوردستان چوونە لای دکتۆری دەروونییان بە عەیب دەزانی، بەڵام ئەم ئامارە دەیسەلمێنێت کە هۆشیاری لەناو خەڵک چووەتە سەرەوە و گرنگی بەلایەنی دەروونی خۆیان دەدەن.
زانیاریی زیاتر: زۆرترین ئەو کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێریان کردووە، دوو حاڵەتییان هەیە، یەکەم بەهۆی خەمۆکییە، ئەگەر ئەم جۆرە چارەسەر نەکرێت دەگاتە حاڵەتی تووند، یان بەهۆی حاڵەتی تێکچوونی دڵ یان دڵەڕاوکێیان بووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





