
پۆلیسێکی دارستان و ژینگە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگردا
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری ناحیەی بنگرد، عەربەت و قەزای ماوەت نزیکەی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتان، دوو هەزار داری سروشتیش زیانیان پێگەیشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" لە سنووری گوندەکانی سۆفیان، مەرگە، هەڵوەنە و نۆڵچکەی سەربە ناحیەی بنگرد، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەبووە و بەهۆیەوە هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتاون و نزیکەی دوو هەزار داربەڕوو زیانیان پێگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاگرێکی دیکە لە گوندەکانی گۆزەڕەقە، خەراجیان، وێڵە و داربەڕوو لە سنوورى ناحیەی عەربەت کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 700 دۆنم پوش و پاوان سووتا.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە لە سنووری قەزای ماوەتیش ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەبووە و نزیکەی 80 دۆنم پووش و پاوان و 20 دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتیان سووتاون، هاووڵاتیەكیش بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کرا .
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون