ئاڤا نیوز
ژووری بازرگانی پارێزگای قەزوین لە ئێران، بە یاوەری 50 کۆمپانیای پارێزگاکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەشداری لە پیشانگی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەن.
وێنەگەورەکە: پارێزگای قەزوین یەک لەسەر سێی بەرهەمەکانی هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات و 50٪ بەرهەمەکانی هەناردەی بازاڕەکانی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەسوول حاجی عومەر، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤانیوزی گوت: ئامانج لە سەردانی شاندی پارێزگای قەزوین فروانترکردنی ئالوگۆڕی بازرگانی نێوانمان و گفتۆگۆکردنە لەبارەی دامەزراندنی کارگەی هاوشیوەی پارێزگای قەزوین لە هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەوە: مەهدی عەبدیان ، سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای قەزوین بە ئاڤانیوزی گوت: لێرەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان گەرموگوڕتر و بەهێزتر بکەین و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان زیاتر بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش بەرهەمەکانمان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر نمایش دەکەین.
زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای قەزوین سێ هەزارو740 یەکەی پیشەسازی ، 1050 پڕۆژە لەبارەی کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ماسی و نەمامەگە ، 360 کارگەی بەرهەمهێنانی ماددە جیاوازەکانمان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 70٪ قەبارەی بازرگانی ئەو پارێزگایەی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






