
دۆلار و تمەن
ئاڤا نیوز
نزیکەی مانگێکە بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار لە ئاستێکی جیگیر بوو، بەڵام ئەم بەیانییە بەهۆی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران جارێکی دیکە تمەنی ئێرانی بەهای خۆی لەدەستدایەوە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەهۆی گەمارۆی ئابووری ئەمریکا لەسەر ئێران، بەهای دراوی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە نزمترین ئاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی دراو 100 دۆلار بەرامبەر شەش ملیۆن و 100 هەزار تمەن بەشێوەی حەواڵە و پێنج ملیۆن و 750 هەزار تمەن بەشێوەی نەقد مامەڵەی پێوە کراوە، بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 300 هەزار تمەنی چووەتە سەر.
لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران گوتەبێژی ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی نوێی ئێران بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار جارێکی دیکە جێگیر بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەرامبەر کوژرانی هەنییە وەڵامییان دەبێت، دیسان تمەن بەهای خۆی لەدەستدا.
باکگراوند: لە نیسانی ئەمساڵ 100 دۆلار حەوت ملیۆن تمەنی تێپەڕاندبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






