
دۆڵی مەرگ
ئاڤا نیوز
ڕۆژهەڵاتی کالیفۆرنیا، کە بە دۆڵی مەرگ ناسراوە بەردەکان بە شێوازێکی هیواش و لەسەر خۆ دەجووڵێن لە ئەنجامی گۆرانی کەشوهەوا.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار ساڵ پیش ئێستا، بەهۆی گۆرانی کەشوهەوا دۆڵی مەرگ گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهات، بە گەرمترین شوێنی سەر ڕووی زەوی دادەنرێت کە پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا 57 پلە سیلیزییە، زستانیشی بە جۆرێکە پلەکانی گەرما بۆ 10 پلەی ژێر سفر دادەبەزن، هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی ژیانی تێدا نەبێت، بەڵام بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەریاچەیەکی وشکی ئەم دۆڵە، کۆمەڵێک بەرد جووڵاون و شوێنیان لەسەر زەوییەکە بەجێماوە، ئەم دۆڵە زەوییەکی بێ بەرهەمە بەڵام نهێنییەکی سەرسوڕهێنەری هەڵگرتووە دەیان کەس توێژینەوەیان لەسەر ئەم دیاردەیە کرد، بەڵام دواجار وەڵامێکیان دەست کەوت.
چی ڕوویدا: دواجار لە ساڵی 2014 چەند توێژەرێک نهێنی جووڵانی بەردەکانیان ئاشکرا کرد، لە وەرزی زستاندا، کاتێک باران دەبارێت دۆڵەکە دەبێتە دەریاچەیەکی بچووک. شەوانیش کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، دەریاچەکە دەیبەستێت، ڕۆژی دواتر کە خۆر هەڵدێت سەهۆڵەکە دەتوێتەوە، سەهۆڵی بەشی سەرەوەی دەریاچەکە لە بەردەکان گیر دەبێت، با یارمەتیدەر دەبێت بۆ جووڵانی بەردەکان بە ئاسانی بە سەر لیتەی بنی دەریاچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






