
عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژ لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنییە دەكات
ئاڤا نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران ئاشکرا دەکات. هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەش لە ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسماعیل هەنییە، لەبەرەبەیانی چوارشەممەی ڕابردوو 31-7-2024 لە شوێنی مانەوەی لە باکووری تاران کوژرا، ئێران ئیسرائیلی بەو کردەوەیە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:" پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی ئەنجامیدا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی موجاهیدەکان و مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) و هاوەڵەکەی".
1. ئەم کردەوەیە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و بە پشتیوانی حکومەتی تاوانکاری ئەمریکا داڕێژرا و جێبەجێ کرا.
2. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەکێکی کورت مەودای حەوت کیلۆگرامی بووە، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز، لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوونی میوانەکانەوە ئەنجامدراوە.
زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران دەڵێت "لە کۆتاییدا ڕشتنی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنییە، پشتڕاستکرایەوە، ڕژێمی زایۆنی لە کات و شوێن و شێوازی گونجاودا وەڵامی ئەم تاوانە کە "سزایەکی سەختە" وەردەگرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: سوپاسی ئێران دەکەین پێش هێرشەکە ئاگاداری کردینە
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاردانەوەی خێرای وڵاتان بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانیان داخست
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر تاران دەستپێکردەوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت