دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیاری دادگەی فیدراڵی بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم مانگەوە مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق که‌مکرایه‌وه.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیارێکی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، مووچەی هەموو پلەباڵاکان کەمکرایەوە، بەڵام تا مانگی تەمموز، دەستکاری مووچەی پەرلەمانتاران نەکرابوو بەهۆی ئەوەی بۆچوونێک هەبووە کە پەرلەمانتار وەک پلەباڵا هەژمار نەکرێت بەوەش مووچەکەیان بە جێگیری مایەوە کە هەشت ملیۆن و 200 هەزارە.
لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە دادگەی فیدڕاڵی لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە، دادگە بڕیاریدابوو، بڕیارێکی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی کارا بکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران، بۆیەش مووچەی مانگی ڕابردووی پەرلەمانتاران کەمکراوەتەوە و بڕیارەکە چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیارەکە، مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار دینار که‌میکردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دیپلۆمیان هه‌یه مووچەکانیان زیاتر له دوو ملیۆن دینار که‌میکردووه، مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی که بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسیان هه‌یه ملیۆنێک و 450 هه‌زار دینار که‌میکردووه، به‌ڵام مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌یه وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی کە بڕوانامه‌ی دکتۆرایان هه‌یه مووچه‌کانیان زیادیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






