
دیمەنی پاڵاوگەیەکی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، باس لە كاریگەرییە مەترسیدارەكانی پاڵاوگە نایاساییەكان بۆ سەر ژینگە دەكات، هاوكات پزیشكێكی پسپۆڕیش مەترسییەكان بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دەخاتە ڕوو.
وێنە گەورەکە: پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی هەولێری گرتووەتەوە، بڕیارە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: جگە لە كاریگەرییە مەترسیدارەكانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ و هۆكارێك بۆ شێرپەنجە، پاڵاوگە ناساییەكان كاریگەریی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر خاك و ئاو هەیە.
زانیاریی زیاتر: خاكی ئەو شوێنەی كە پاڵاوگە نایاساییەكانی لێیە بەهۆی كاریگەرییە مەترسیدارەكانی بەهیچ شێوەیەك بەكەڵكی كشتوكاڵ نایەت، هەروەها پاشماوەی پاڵاوگەكە دەبێتە پیسكردنی هەردوو سەرچاوەی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی. دڵشاد هیرانی وای گوت.
كاریگەری لەسەر سامانی ماسی دەبێت
كاتێك ئەو پاشماوەیە دەڕژێتە نێو ڕووبار و سەرچاوەكانی ئاو، كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ سەر سامانی ماسی و دەبێتە هۆی بنەبڕكردنی ئەو سامانە گرنگە.
د. هیوا خالید گەردی، پسپۆری وردی نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە بە ئاڤا نیوزی گوت: سەرەڕای میسان پاڵاوگەی نەوت و گاز چەندین ماددەی دیكەی زیانبەخش بەرهەم دێنێت کە ژینگە پیس دەکات و کاریگەریی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە وەک Volatile Organic Compounds (VOCs) ماددەی ئۆرگانی بەهەڵمبوو لەوانە بەنزین کە ماددەیەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجە، هەروەها نایتریک ئۆکساید کە لەگەڵ تیشکی خۆر یەک دەگرن تەم و دووکەڵ دروست دەکەن کە پێی دەگوترێت (ozone) ڕێژەی مردن زیاد دەکات.
هاوكات هایدرۆجین سەلفاید و سەلفەر دایئۆکساید SO2 دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و چاوسووربوونەوە و گەروو کزانەوە کە ئەگەر بە ڕێژەیکی زۆر بەرکەوتن هەبێ دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردن بەتایبەتی لەنێو گەنجان و ئەوانەی لە پاڵاوگەکە کار دەکەن.
سەبارەت بە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی نزیكن لە كارگە و پاڵاوگەكان ئەگەری تووشبوون بە ئەم نەخۆشیانەیان زیاترە:-
- ڕەبۆ
- نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان
- نەخۆشییە دژە خۆییەکان Autoimmune disease
- پەککەوتنی جگەر
- شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەکان
- سەرئێشە و دڵ هەڵچوون.
- تێکچوونی خەو
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناوبران
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی ئاو بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنرێت
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن زەوییەکانی ناو پشتێنەی سەوزایی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە