
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان لە بینایەکی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دانیشتوون. مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی تاڵیبان دەستی بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا گرت. وێنە؛ سی ئێن ئێن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 239 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوەکانی ئاوەدان کردنەوە بۆ ئەفغانستان ناردووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ئەو ڕێکخراوانە سەر بە تاڵیبانن.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەم مانگەدا لەلایەن 'پشکنەری گشتی' تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان (سیگار) بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە لانیکەم 239 ملیۆن دۆلار لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ ئەو ڕێکخراوانە نێردراوە کە تاڵیبان بە مەبەست دروستی کردوون یاخوود لە تاڵیبانەوە نزیک بوون تاوەکو لەو ڕێگەیەوە ئەو هاوکارییە داراییە وەچنگ بخەن کە واشنتن بۆ ڕێخکراوە ئەفغانییەکانی دەنێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پارەکە لەلایەن بەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک بەشی مافی مرۆڤ، کار و کاروباری نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان و جێبەجێکردنی یاسا خەرجکراوە. ئەو هاوکارییە داراییە لەلایەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان کە مەبەست لێی یارمەتیدانی خەڵکی ئەفغانستان بووە، لەلایەکی دیکەش واشنتن ویستوویەتی لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی لە ئەفغانستان بپارێزێت .
ئەمەش بزانە: ئەمریکا لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەفغانستان تەرخانکردووە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێژەیەکی زۆری ئەو پارەیە چووتە گیرفانی تاڵیبان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە






