
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بابەتی قەدەغەکردنی بەرهەمی کارگە و پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کراوە و بڕیارەکە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: هەندێک خاڵی گومرگی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق دانراون، بەپێی بڕیارێک ئەگەر کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و خاوەن بەرهەمەکان لە بەغدا مۆڵەتیان نەبێت ڕێگەیان پێنادرێت کەلوپەلیان تێپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنی بەرپرسی عێراقی کۆبوونەوە و تەواوی پرسەکان تاوتوێ کراوە و ڕێککەوتنێک کراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیار و ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەرچووە، تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو ڕادەگیرێت، تاوەکو هەردوولا پێداچوونەوەی بۆ دەکەن.
قووڵتر: هەروەها ڕێککەوتن کراوە ئەو کارگە و پرۆژانەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان هەیە، پێویست نەکات لە بەغدا دووبارە مۆڵەت وەربگرنەوە و خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە مافێکی دەستوورییە.
گۆشەیەکی دیکە: یەکێک لە بابەتەکانی دیکە بابەتی ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتیان لە هەرێمی کوردستان هەیە ڕێگەیان پێبدرێت بەشداری سەکۆی بانکی ناوەندی ببن بۆ سوودوەرگرتن لە نرخی دۆلار هاوشێوەی کۆمپانیا عێراقییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە