
دۆلاری ئەمریکی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئامارەکان دەریدەخەن لە عێراق زیاتر لە 50 ملیار دۆلار سەرمایەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە 10 ساڵی ڕابردوودا لەدەست دراوە یاخود براوەتە دەرەوە، ئەمیش بەهۆی لاوازیی متمانەی وەبەرهێنەران و نەبوونی دڵنیایی بۆ پارەکانیان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار ئەلعوبەیدی توێژەری ئابووری و سەرۆکی دەزگای "عێراقی ئایندە" ئاماژە بە دوایین ڕاپۆرتی 'پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان' سەبارەت بە وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە عێراق دەکات و دەڵێت: "لە ساڵی 2023 دا زیاتر لە 5 ملیار دۆلاری وەبەرهێنەرانی بیانی لە عێراق چووەتە دەرەوە و لە ساڵی 2013 تا 2023ـش زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی عوبەیدی، وەبەرهێنانی بیانی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ عێراق لە هاندانی گەشەی ئابووری و هەلی کار و گواستنەوەی زانیاری، بەڵام هۆکاری سەرەکی دەرچوونی ئەم وەبەرهێنانانە لە عێراق بۆ "لەبارنەبوونی ژینگەی بازرگانی و نەبوونی یاسای ڕوون بۆ پاراستنی سەرمایەی وەبەرهێنەرە بیانییەکان" دەگەڕێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە تێڕوانینی ئەو توێژەرە، پڕۆگرامەکانی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت تەنیا دروشم بوون، ئەو ئامانجانەی لە پارێزگاکان لەسەر وەبەرهێنان دانراوە کە سەرنجی زیاتر لەسەر وەبەرهێنانی خانووبەرەیە، سەرنجیان نەخستووەتە سەر وەبەرهێنان لە بوارەکانی وزە و ژێرخانی ئابووری و پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






