
دیمەنی کەناراوی تەلئەڤیڤ، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی جەنگەکەی لەگەڵ حەماس لە غەززە، ئابووریی ئیسرائیل تا دێت ڕووی لە داکشانە.
زانیاری بەدەستهاتوو: دامەزراوەی فیتچ بۆ پلەبەندی ئابووری ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە پلەبەندی ئابووری A+ دابەزیووە بۆ A هاوکات گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئیسرائیل بەڕێژەی 19٪ دابەزیووە، لەو ڕێژەیەش 5٪ـی داکەوتنەکە لە مانگی 10 تاوەکو 12ی ساڵی رابردوو بووە.
زانیاری زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکەی فیتچ کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 8.1٪ و خەرجی حکومی 33٪ زیادکردووە، ڕێژەی قەرزەکان بۆ کۆی بەرهەمی ناوخۆ 70٪ـی تێپەڕاندووە، لە بەرامبەردا خەرجی سەربازیش 1.5٪ زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی بانکی ناوەندی ئیسرائیل، تێچووی جەنگ گەیشتووەتە 66 ملیار دۆلار، کەرتی گەشتیاریی ئەو وڵاتەش 67 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
باکگراوند: لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 سەدان چەکداری حەماس هێرشیان بۆسەر کۆمەڵگەیەکی جوونشین و شوێنێکی فێستیڤاڵی موزیک ئەنجامدا، سەدان کەسیان کوشت و سەدانی دیکەیان وەک بارمتە گواستەوە کەرتی غەززە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






