
لۆگۆی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی پاسەوان بۆ توێژینەوەی سیاسەتە گشتییەکان، بەپشتبەستن بە ڕاپرسییەک ئاماری پێشبینیکراوی پارت و بەربژێران لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە، بەپێی داتاکان پارتی بە بەدەستهێنانی نزیکەی 42 کورسی لە یەکەم و یەکێتی بە بەدەستهێنانی 20 کورسی لە دووەم دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و نزیکەی 130 لیست و هاوپەیمانیی و بەربژێری سەربەخۆ بەشداری دەکەن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان دەکەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: کـۆى گشتیى دەنگدەران سێ ملیـۆن و 789 هەزار و 390 کەسە، کۆى گشتی ئەوانەشى کارتی بایۆمەترییان دەرکردووە و مافى دەنگدانیان هەیە: دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80کەسن، ڕێژەى گشتیى ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە 76.5%، بەپێی دەرئەنجامی ڕاپۆرتە شیکارییەکە ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردنی هاونیشتمانییان لە هەڵبژاردندا 60% بێت، ئەوا کورسیی پێشبینیکراوی لایەنەکان لەهەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەمشێوەیە دەبێت:
- پارتی دیموکراتی کوردستان (38 بۆ 42) کورسی
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (15 بۆ 20)کورسی
- جوڵانەوەی نەوەی نوێ (14 بۆ 18) کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (5 بۆ 6) کورسی
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (4) کورسی
- بزووتنەوەی گۆڕان (2 بۆ 3) کورسی
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە شیکاری و بەراوردکارییە لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018 و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت