
هەناری کوردستان لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی دەنگی داوەتەوە، ئاڤا دیجیتاڵ
ئاڤا نیوز
وڵاتی سڕبیا کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاوردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەکات، بەنیازە چەند کارگەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی وڵاتی سڕبیا بەسەرۆکایەتیی جێگری پارێزگاری هەرێمی پیرۆت لە هەولێرە و ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی سڕبیا لەگەڵ عێراق ساڵانە 406 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش لەئاستی پێویستدا نییە، بۆیە دەیەوێت پەیوەندییەکی پتەوی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.
لێدوانی فەرمی: گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە لە هەرێمی کوردستانیشەوە شاندێک سەردانی وڵاتی سڕبیا بکات.
بابەتی ستراتیژی: شاندی سڕبیا داوای بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستانیان کردووە بەتایبەت هەنار کە لە وڵاتانی دەرەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، لەگەڵ بەروبوومی دیکەش وەکو پەتاتە و ئاوی خواردنەوە و ..هیتد.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی سڕبیا خواستیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم ڕووەکانەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازن چەند کارگەیەک دابمەزرێنن.
ئەمەش بزانە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە پێنج ساڵی ڕابردوو گرنگییەکی تایبەتی بە کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی داوە بەتایبەت لە وڵاتانی دەرەوە، تاوەکو ئێستاش بەرهەمەکان ڕەوانەی چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






