
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق گۆڕانکاری جوگرافی لە پێنج ناحیەی پارێزگای کەرکووکدا کرد، بەگوێرەی بڕیارەکەش ژمارەیەکی گوند و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی کوردنشین دەخرێنەوە سەر پارێزگاکە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14ی ئاب محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق نەخشەی نوێی ناحیەکانی قەرەهەنجیر، شوان، مولتەقا، یایچی و پردێی لە سنووی پارێزگای کەرکووک پەسەندکرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەو ناوچانەدا دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاڤێستا محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە ئاڤا نیوزی گوت، ماوەی چەند ساڵێکە کار لەسەر ئەوە دەکەن ژمارەیەک گوند و کۆمەڵگەی نیشتەجبوون بخرێنەوە سنووری پارێزگاری کەرکووک، تا ئەوانیش لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان سوودمەندبن، بۆیە بڕیارەکە کاریگەری باشی لەسەر زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنوورەکە دەبێت.
بۆچی گرنگە: گەڕاندنەوەی ئەو گوند و ناوچانە بۆ سەر کەرکووک لەلایەک کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی کورد لە پارێزگاکەدا دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەو ناوچانە لە دەنگدان لە سنووری پارێزگاکە بێبەش کرابوون، لەلایەکی دیکەشەوە لەسەر بودجەی کەرکووک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە دابین دەکرێت.
باکگراوند: حیزبی بەعس لە ساڵانی سەرەتای دەستبەکاربوونیدا قەزاکانی چەمچەماڵ و کفری و خورماتووی لە پارێزگای کەرکوک دابڕی و، بەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە و سەڵاحەدین دابەشی کردن. لایەنە کوردییەکانیش ئەو هەنگاوە بە هەوڵێک بۆ زیادکردنی عەرەب و بەکەمینەکردنی کورد لە پارێزگاکەدا ناودەبەن، بۆیە لە چوارچێوەی ماددەی 140دا هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخی دیمۆگرافی ئەو ناوچانە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت