
سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرۆکكۆماری توركیا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەشداریكردنیان لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان، سەرۆكوەزیران بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا كۆبوونەوە، "پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی كوردستان توركیا تاوتوێ كران و جەخت لە هەماهەنگیی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە".
بۆچی گرنگە: هەرێمی كوردستان و توركیا بەردەوام جەخت لەپتەوكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەنەوە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو سەرەتای ئەمساڵیشدا چەند وەزیر و بەرپرسێكی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ئێوارەی ئەمڕۆ ، لە شاری دوبەی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووینەوە،لە كۆبوونەوەكەدا كە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان و بازرگانی توركیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەمان تاوتوێ كرد، جەختمان لە گرنگیی پتەوكردنی هاریكاریی و هەماهەنگیی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە كردەوە". نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران بارزانی ئەمەی ڕاگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژی 07-10-2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، دوای ئەوەی لەگەڵ شاندی عێڕاق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە دا، بەمزووانە سەردانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان دەكات.
ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





