
خۆپیشاندان دژی هەمواری یاساکا لە بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی تیمی ڕاپرسی عێراقی، زیاتر لە 73٪ی عێراقییەکان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بابەتی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە عێراق بووەتە جێی مشتومڕ و ناکۆکیی زۆری هاووڵاتیان، دەستەبژێر، ڕێکخراوەکان و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی، کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی لەدەرەوەی دادگاکان بە شوو دەدرێن، هاوسەرگیری کاتی ڕێگەپێدراو دەبێت، لەکاتی جیابوونەوە منداڵ لای باوک دەبێت و پرۆسەی هاوسەرگیری لە دادگەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی ڕاپرسی عێراقی (IPT)، ڕاپرسییەکی ئەلیکترۆنی لەگەڵ 61 هەزار و 648 هاووڵاتی عێراقی کردووە، بەپێی ڕاپرسییەکە 73.2٪ بەتووندی دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیین، لەبەرامبەردا 23.8٪ بەتووندی پاڵپشتیی هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن.
گۆشەیەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپرسییەکە 81.6٪ی بەشداربووان دەیانەوێت یاسای باری کەسێتیی مەدەنی بێت، 18.4٪یش یاسایەکی ئاینیی و تایفەگەرییان دەوێت.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 4-8-2024 پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959 کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






