
محەممەد تەمیمی، ئەمینداری گشتیی گرووپى فەیلەقى وەعد سادق
ئاڤا نیوز
گرووپێكی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق ڕێککەوتنەکەی بەغدا و ئەنقەرە ڕەتدەکاتەوە و بە سازشکردن لەسەر "سەروەری و شکۆی" وڵات ناوی دەبات.
وێنە گەورەکە: لە چوارەم کۆبوونەوەی شاندی باڵای هاوبەشی عێراق و تورکیا کە دوێنێ لە ئەنقەرە کرا، هەردوولا لەسەر کشانەوەی سوپای تورکیا لە سەربازگەی باشیک لە نەینەوا ڕێککەوتن، لەگەڵ بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش بۆ شەڕ لە دژی پەکەکە و فراوانکردنی کاری پێکەوەیی لە بوارەکانی ئاو، بازرگانی، وزە و کشتوکاڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد تەمیمی، ئەمینداری گشتیی گرووپى فەیلەقى وەعد سادق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ڕێککەوتنەکەی بەغدادو ئەنقەرەدا، عێراق لە پێگەیەکی لاوازدایە. ڕێگەدانیش بە مانەوەی هێزەکانی تورکیا بە پاساوی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی تیرۆر ڕەتدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری ئەو گرووپە ڕاهێنانی سەربازانی تورکیاش بە هێزەکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "هەماهەنگی ئەمنی و ڕادەستکردنی داواکراوان بە تورکیا، شەرعیەتدان بە مانەوەی هێزەکانی تورکیا بە ناوی ڕێککەوتن و بوونی 140 پێگەی سەربازی تورکیا لە عێراق ڕەتدەکەینەوە، کە بە ڕەزامەندی بەغدا و هەولێر جێگیرکراون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت