
پۆستەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
کوردستان لەچاو مێژووەکەی لە بواری فیلمسازیدا، پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.
وێنە گەورەکە: لەم چەند ساڵەی دواییدا فیلمسازانی کورد لە کوردستان، ڕوویان کردووەتە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی و کێبڕکێ لەسەر بەرهەمهێنانی زۆرترین و باشترین فیلم دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شەهرام قادر، فیلمساز و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرچەندە کوردستان بەروارد بە وڵاتانی دیکە مێژوویەکی درێژی لە بواری فیلمسازیدا نییە، بەڵام پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەت لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کوردستان چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلم هەن، کە خاوەن باشترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانن و چەندین گەنجی بەتواناو پیشەییش لە بوارەکەدا کاردەکەن، کە هاوشانی وڵاتانی پێشکەوتووی خاوەن مێژووی سینەمان.شەهرام قادر وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجەوە لە ساڵی 2013 بەدواوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە هیچ فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبێنێت و ئەوەی هەیە بەرهەمی کەرتی تایبەتە.
زانیاریی زیاتر: بەسپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا ئەمڕۆ فیلمی سینەمایی کوردی (کفن)، لە سیتی سینەمای شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جەعفەر ئیمینکی: دەبێ لایەنەکانی دیکە لە پارتییەوە فێری بانگەشە بن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت





