120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا

شەیری بکە لە:
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نووسراوی ناردنی 120 ملیار دینار کراوە و بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نێردراوە، سەرچاوەیەکیش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەڵێت، "پارەکە لەڕێگایە و کەمێکی دیکە بەدەستمان دەگات."

وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، "دوای کۆکردنەوەی داهاتی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، بەنووسراو پارەکەمان گواستووەتەوە و بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی."

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "پارەکە کەمێکی دیکە دەگاتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی."

ئەمەش بزانە: بڕی 72 ملیار دینار لە هەولێر و دهۆک کۆکراوەتەوە و بڕی 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆکراوەتەوە، بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 120 ملیار دینارە بەمشێوازە بۆ بەغدا نێردراوە:-

٠ 445 ملیۆن 50 هەزاری

٠ 24 ملیار و 635 ملیۆن 25 هەزاری

٠ 87 ملیار و 440 ملیۆن 10 هەزاری

٠ حەوت ملیار و 480 ملیۆن پێنج هەزاری

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ