
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە قەتەر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ درێژەدان بە گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە قەتەر.
وێنە گەورەكە: بۆ نۆیەمین جار لەسەر یەک و لەماوە 10 مانگدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە گەشتێکی چوار ڕۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بلینکن لە گەشتەکەیدا سەردانی هەریەكە لە ئیسرائیل و قەتەر و میسر و چەند وڵاتێكی دیكەی ناوچەكە دەكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەفڕۆكەیەكی تایبەت لە ئیسرائیلەوە بەرەو قەتەرە بەڕێكەوت، لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دەوحە پێشوازی لێكرا.
ئەمەش بزانە: بلینكن تا چوارشەممە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی ئاگربەستی نێوان حەماس- ئیسرائیل و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانە .
زانیاری بەدەستهاتوو: هەریەكە لە ئیسرائیل و حەماس لە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكان ناڕازین و ئەمریكاش بە نێوەندگیری قەتەر و میسر هەوڵی ڕازیكردنی هەردوولا دەدات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد