نەخۆشخانەیەکی سلێمانی - وێنە : سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند " هەشت حاڵەتی پۆزەتیڤی كۆلێرا لە سلێمانی تۆمار كراوە".
وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ساڵێكە لە پارێزگای سلێمانی حاڵەتەكانی نەخۆشی كۆلێرا تۆمار دەكرێن و هێشتا چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەو نەخۆشییە دیارینەكراوە.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ساڵانە حاڵەتەكانی نەخۆشی كۆلێرا هەبووە، بەڵام هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگریكردنی كراوە، ڕۆژانە لەڕێگەی پشكنینی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە چاودێری ئاوی سلێمانی دەكرێت، هەشت حاڵەتی كۆلێرا لەو پارێزگایە تۆماركراوە.
زانیاریی زیاتر: لە سلێمانی بەشێكی نەخۆشی كۆلێرا پەیوەندی هەیە بە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە، بەشێكی دیكەی پەیوەندی هەیە بە ئاودانی سەوزە بە ئاوەڕۆی ماڵان.
لە لایەكی دیكەوە: د.كۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەناو منداڵان هیچ حاڵەتێكی كۆلێرا تۆمار نەكراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران