
کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو وادەیەی هاتوچۆی هەولێر دیاریکردبوو، لە دوێنێ شەوەوە 33 کامێرای جێگیری تۆمارکردنی سەرپێچی لە شەقامەکانی هەولێر کەوتوونەتە کار و سزا تۆمار دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند ساڵێکە لەڕێگەی دانانی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی هەوڵی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدات.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە ئەو کامێرانە لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەولێر خراونەتە کار هەمان سیستمی کامێرای گەڕۆکی کۆنە، بەڵام ئێستا جێگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: "پێشووتر خەڵک گلەیی هەبوو، کامێراکانی هاتوچۆ لە شوێنی شاراوە دادەنرێت، ئەم هەنگاوە لەپێناو ئەوەیە بە هاونیشتمانیان بڵێین کامێراکان شوێنیان دیاریکراوە، هەموو ڕۆژێکیش لە ڕادیۆی هاتوچۆ ناوی شوێنەکان دەخوێندرێتەوە " هێمن حەمەدەمین ئەمەی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، هەموو ئەو کامێرانەی پێشووتر وەک کامێرای گەڕۆک لە شەقامەکان دادەنران، دەبرێنە کۆگای سەرەکی هاتوچۆی هەولێر، ئەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت چیتر بەکارناهێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






