
دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ
ئاڤا نیوز
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لەبارەی چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ کوڵەجۆ لێدوانی جیاواز دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئامانجی چوونی هێزەکە بۆ ڕێگریکردن کردن بووە لە بە قاچاغبردنی نەوت لە بیرە نەوتەکانی ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر بیرە نەوتی چاڵاو خالید لە ناحیەی کوڵەجۆی سنووری گەرمیان و دەستیان بەسەردا گرت، چوونی هێزەکەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. ناحیەی کوڵەجۆ لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێگای دیالە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمنی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو هێزە ئەمنییەی چوونەتە ناوچەکە پێکهاتوون لە سوپا و حەشدی شەعبی، مەبەستیان ڕێگریکردن بووە لە بە قاچاغبردنی نەوتی بیرە نەوتەکە کە دەکەوێتە دەوروبەری قەرەتەپە لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دیالە".
زانیاریی زیاتر: ئەو ناوچەیەی هێزەکە دەستی بەسەردا گرتووە، ناوچەیەکی بۆشایی ئەمنییە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپا، لەکاتی چوونی هێزەکانیش هیچ پێکدادانێک ڕووینەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بە هێزەکانی پێشمەرگەی گوتووە ئەوان بە ئاگاداری بافڵ تاڵەبانی هاتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژ بە داعش و سێ ڕۆژ دەمێننەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت: چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان بەبێ ئاگاداری ئەوان و هێزە فەرمییەکانی ناوچەکە بووە و دەبێت بەزووترین کات بکشێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 چرکە لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
5 چرکە لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 چرکە لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید پەسەند کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە