
عوسمان محەممەد لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکە
ئاڤا نیوز
دوو دەرهێنەری کورد بە ناوەکانی عوسمان محەممەد و خالیدی فەرەجزادە، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ کورتەفیلمی (چاوی نان) لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (مود هاوس) لە هیندستان دەبەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عوسمان محەممەد بە ئاڤا نیوزی گوت: "فیلمەکە بە هاوبەشی لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمهاتووە، بیرۆکە و کاری دەرهێنانیش بە هاوبەشی لە نێوان من و هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خالیدی فەرەجزادە کراوە".
زانیاریی زیاتر: کۆڵبەری و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پرسی سەرەکی فیلمەکەن، بۆ زیاتر لە 35 فێستیڤاڵی جیهانی نێردراوە و بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک؛ باشترین میوزیک، باشترین ئەکتەری منداڵ و باشترین فیلم.
ئەمەش بزانە: فیلمەکە ساڵی 2020 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنەگیراوە و بەردەوامە لە نمایش لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو تەرزاووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
میدیاکارێکی عێراقی دەرکەوتنی لە ڕاگەیاندنەکان لێ قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دەکوژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت